کوردی (sorani)
ده‌سه‌ڵاتداریی کاروباری وزه
ئامۆژگاریکردن بۆ به‌کارهێنانی وزه سه‌ر به شاره‌وانی
ئایا ده‌ته‌وێ پاره‌ی کاره‌باکه‌ت که‌متر که‌یه‌وه؟ ئایا بیر له‌وه ده‌که‌یته‌وه که چ شێوه‌یه‌کی گه‌رمکردنه‌وه هه‌ڵبژێری، یان کامه گرێبه‌ستی کاره‌بایی بۆ تۆ باشترینه؟ ئایا سه‌باره‌ت به کۆمه‌ک له بوواری وزه‌دا، گه‌رمکردنه‌وه‌ی ماڵ به سووته‌مه‌نی له چه‌شنی خه‌ڵووزی به‌رد یان په‌مپی گه‌رما پرسیارێکت هه‌یه؟ تۆ سه‌باره‌ت به‌م پرسیارانه و زۆر پرسیاری دیکه‌ش له بوواری وزه‌دا وه‌ڵام وه‌رده‌گریته‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌ردانی ڕاوێژکارانی به‌کارهێنانی وزه بکه‌ی له شاره‌وانییه‌که‌ی خۆت.
هه‌موو چه‌شنه ئامۆژگاریکردنێک به خۆڕایی یه و هه‌م تۆ ده‌گرێته‌وه وه‌کوو تاکه که‌س هه‌میش ڕێکخراو و کۆمپانیای بچووک.
ڕاوێژکاری به‌کارهێنانی وزه له شاره‌وای نه کاڵایه‌ک ده‌فرۆشێ و نه ئامێرێک دهدهمهزرێنێ، به‌ڵکوو هه‌میشه لێکدانه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه ده‌کا و ئامۆژگاری و ڕێنوێنی پێشکه‌شی تۆ ده‌کا.
لێره‌دا تۆ ناونیشآن و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی هه‌موو ڕاوێژکارانی به‌کارهێنانی وزه له شاره‌وانی
یه‌کاندا ده‌دۆزیته‌وه. له لای چه‌پ زانیارییه‌کان به پێی پارێزگا و شآره‌وانی نووسروون.
ده‌سه‌ڵاتداریی کاروباری وزه
ده ڕێنوێنی زیره‌کانه بۆ به‌کارهێنانی وزه
تۆ خۆت ده‌توانی زۆر کار بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ڕاده‌ی به‌کارهێنانی وزه که‌متر بکه‌یته‌وه. ئێمه لێره‌دا ئاماژه به ده ڕێنوینیی ساده ده‌که‌ین:
· ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که کپ که، به‌ڵام وشیاریش به که هه‌وای پاک به ڕاده‌ی پێویست بێته ژوورێ.
· داره‌ڕای نهۆمی سه‌ره‌وه باشتر داپۆشه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره وا باشتره له گه‌ڵ پسپۆڕێک قسه بکه‌ی.
· ئه‌گه‌ر کاتی نوێکردنه‌وه و سازکردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره و ڕووکار‌ی ماڵه‌که هات، له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌رگره و په‌نجه‌ره‌ی وا به‌کاربهێنه که وزه بپارێزێ و ڕووکار‌ی ماڵه‌که‌ش دیسانه‌وه به باشی له کاریگه‌ریی هه‌وای سارد و گه‌رمی ده‌ره‌وه جیا بکه‌ره‌وه.
· تێرمۆستاتی کۆن و خراپ بگۆڕه تا زیاتر ئیستیراحه‌ت بکه‌ی ( هه‌م ئاو و هه‌م شۆفاژ ده‌گرێته‌وه)، هه‌روه‌ها ئه‌م کاره تێکه‌ڵ بکه له‌گه‌ڵ کۆنترۆلی مه‌رکه‌زی.
· هه‌وڵ بده گه‌رمای ناوماڵ ده‌ره‌جه‌یه‌ک که‌م که‌یته‌وه.
· له باتی حه‌مام کردن دووشێکی خێرا بکه و به‌م جۆره به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم که‌م که‌ره‌وه، به‌لووعه کۆنهکانیشتان بگۆڕه به به‌لووعه‌ی وا که که‌متر وزه به‌کار دێنن.
· ئه‌گه‌ر ده‌زگای گه‌رمکردنه‌وه‌ی خۆت هه‌یه (بۆ نموونه نه‌وت، دار یان خه‌ڵووزی به‌رد و شتی له‌م بابه‌ته) هه‌وڵ بده به ڕێکوپێکی ئاگاداری له مه‌کینه‌که بکه‌ی تا باشترین کاریگه‌ری هه‌بێ.
· ئه‌گه‌ر ده‌زگای گه‌رمکردنه‌وه‌ی وات هه‌یه که سیسته‌مه‌که‌ی له ئاو که‌ڵکوه‌رده‌گرێ (بۆ نموونه کاره‌با، نه‌وت، دار یان خه‌ڵووزی به‌رد و شتی له‌م بابه‌ته)، بیر له‌مه بکه‌ره‌وه که ئه‌گه‌ر بگونجێ ئامێری که‌ڵکوه‌رگرتن له گه‌رمای هه‌تاو دامه‌زرێنی. چونکه له‌و نیوه‌ی ساڵدا که هاوینی تێده‌که‌وێ ئامێره‌که نزیکه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌کان بۆ ئاوی گه‌رم دابین ده‌کا و بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌توانی ده‌زگای گهرمکردنهوهکهی خۆت داخه‌ی.
· کاتێک گڵۆپه‌کان ده‌سووتێن گڵۆپی تازه‌ی وا به‌کاربێنه که به وزه‌یه‌کی که‌م کار ده‌که‌ن.
· ئه‌وجۆره ئامێرانه‌ی ناوماڵ که پێیان ده‌گوتری کاڵا سپییه‌کان (فریزه‌ر، سه‌لاجه، ئاورگ یان ته‌باخ، مه‌کینه‌ی قاپ شتن، مه‌کینه‌ی جل شتن، مه‌کینه‌ی وشککردنه‌وه) کاتێ وه‌ختی گۆڕینیان هات ئه‌و جۆره ئامێرانه بکڕه که وزه‌یه‌کی که‌م به‌کاردێنن.